خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بارودۆخيان سەختە
“موچەکەم 150 هەزار دینارە و سێ مانگە نەیانداومەتێ”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
وەک زۆربەی چین و توێژەکان کوردستان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش رەوشی ژیانیان خراپە و وەک خۆیان دەڵێن، خێرخوازان نەبن، لێیان دەقەومێ.
حەمید مەجید خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری سلێمانی بە 964ـی وت، “تەندروستیم هیچ باش نییە و موچەکەشم 150 هەزار دینارە، ئەویش وا دوو بۆ سێ مانگ دەبێ، نەیانداومەتێ”.
ئەو هاوڵاتییە هەرچەندە ڕۆڵی خێرخوازانی بۆ هاوکاریکردنی هەژاران و کەمدەرامەتان بەرزنرخاند، بەڵام زۆر بە قەناعەتەوە وتی، “مەیتەکەم بکەوێ داوای دینارێ لە هیچ کەس ناکەم”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە جگە لە موچەکەیان و ئەو 150 هەزار دینارە، هیچ داهاتێکی دیکەیان نییە و زۆر بە سەختی ژیان بەڕێدەکەن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری