دیمه‌نێكی خانه‌كه ... وێنه: قایمقامییه‌تى كۆیه.
كۆتاییه‌كانى 1800 دروستكراوه
كاروانسه‌را دێرینه‌كه‌ى كۆیه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌وارى هه‌رێم، ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانى مه‌حمود ئاغا له كۆیه ده‌كات، كه یه‌كێكه له كاروانسه‌را دێرینه‌كانى ئه‌م شاره و وه‌كو پێگه‌یه‌كى كه‌له‌پوورى و شوێنه‌وارییش تۆماركراوه.
له كۆتاییه‌كانى ساڵى 1800 دروستكراوه و خانێك بووه وه‌كو هۆتێل و میوانخانه‌ى ئه‌وكاتى بۆ رێبواران و بازرگانان به‌كارهێندراوه كه له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و به‌غدا و كه‌ركوكه‌وه لێی ده‌مانه‌وه.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند به‌م زووانه ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ده‌كرێت و پێشتر هه‌موو دیراسه‌یه‌كی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بۆ ته‌واو كراوه.
دوێنێ دووشه‌ممه قائمقامییه‌تى کۆیە لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوەكه کۆبووه‌وە، بڕیاریاندا لە چەند رۆژی داهاتوو دەست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه بكه‌ن كه له‌لبایه‌ن لایەن کۆمپانیای ئانزو جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشی “ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆى ته‌رخان كراوه له سه‌رووى یه‌ك ملیار دیناره و كارى نۆژه‌نكردنه‌وه و وه‌رگرتنى پاره به قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت”.