لە کەرکوک نەشتەرگەرییان بۆ کرا

دووانەیەک بە جەستەیەکی نوساو و یەک دڵەوە لەدایک بوون

964+
ئەحمەد مستەفا

لە کەرکوک نەشتەرگەرییەک بۆ دایکێکی سکپڕ ئەنجامدرا، کە دووانەیەکی لە سکدا بووە، دەرکەوت دووانەکە پێکەوە نوساون و بە هەردووکیان یەک دڵیان هەیە.

تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی نەسڕ، کە پەیوەستە بە ژنان و منداڵان نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجامداوە، بە گوێرەی بڵاوکراوەی ئەو تیمە پزیشکییە بێت، شەوی دووشەممە 10.3.2025، نەشتەرگەری “قەستەرەیەکی دەگمەن”یان بە سەرکەوتوویی لەسەر دووانە جووتەکە ئەنجامداوە، کە یەک دڵی هاوبەشیان هەبووە.

تیمەکە کە بەزمانی عەرەبی بڵاوکراوەکەیان نوسیوویە دەڵێن، باری تەندروستی دایک و دووانەکان دوای نەشتەرگەری جێگیرە، بەڵام هێشتا مەترسی لەسەر دووانەکان ماوە، چونکە دووانەکان ئەندامێکی گرنگی وەک دڵیان هاوبەشە، حاڵەتێکی دەگمەن و ئاڵۆزە کە پێویستیان بە پلانی ورد و کاری نەشتەرگەری هەیە، لەلایەن چەندین تیمی پزیشکییەوە.

تیمە پزیشکییەکە، بە سەرۆکایەتی سۆزان وەهبی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵبوون و ژنان بەشدارییان لە نەشتەرگەریی لە دایکبوونەکەدا کردووە، دووانەکە بەلای تیمەکەوە بە حاڵەتێكی دەگمەن لەدایک بوون، کە نزیکەی یەک لە 50,000 بۆ 200,000 لەدایکبووندا روودەدەن، چونکە پێشبینی دەکرێت نزیکەی 40-60%ی ئەو حاڵەتانە بە مردن کۆتایی پێ بێت، لەکاتێکدا تەنیا نزیکەی 25% ئەو حاڵەتانەی لەدایک بوون لە ژیاندا دەمێننەوە.

لەسەر، هۆکارە ئەگەرییەکانی توشبوونی ئەو دووانانە بە جەستە نووسان و هەبوونی یەک دڵ، تیمەکە سێ هۆکاری زانستی هێناوەتەوە؛ لەوانە:
1. دواکەوتنی دابەشبوونی هێلکەی پیتێنراو.
2. جیانەبوونەوەی کۆرپەلە بەتەواوی.
3. دووبارە یەکگرتنی خانەکان دوای دابەشبوون.

شێڵتەرەکەی کەرکوک خێری بۆ ژنانی هەڕەشەلێکراو نەبووە

شێڵتەرەکەی کەرکوک خێری بۆ ژنانی هەڕەشەلێکراو نەبووە