محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، مایکل واڵتز _ وێنە: PMI
کارەبا کاریگەری نەرێنی بۆ سەقامگیری دەبێ؟
لە ئەمریکاوە پەیوەندی بە سودانییەوە کرا؛ پابەندبن و رای بگرن
964+
ئەحمەد مستەفا
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، مایکل واڵتز، پەیوەندی بە محەمەد شیاع سودانییەوە کرد وتویەتی، کۆتایی هێنان بە لێخۆشبوونی هاوردەی کارەبا لە ئێرانەوە، جەختە لە هەماهەنگی دوولایەنە و پابەندی، وە دوورکەوتنەوە لە ئەگەری هەر کاریگەرییەکی نەرێنییە لەسەر سەقامگیری عێراق.
عێراق گرفتی بەرهەمی کارەبای هەیە و بە دوو رێگە چەند جارێک سوودی لە لێخۆشبوونی ئەمریکا وەرگرتووە بۆ هاوردەی کارەبا لەلایەک و غاز لەلایەکی دیکە، بەڵام ئیدارەی نویێ ئەمریکا نایەوێ لێخۆشبوونەکە بەردەوامبێ و پەیوەندی ئابووری عێراق بە ئێرانەوە بمێنێ وەک فشارێک.
نوسینگەکەی سودانی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنەی ئاشکراکردووە و دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە پەیوەندییەکە بۆ سودانی هاتووە، لە گفتوگۆکان قسە لەسەر پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنیدا کراوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگەی ئەوەوە، هانی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی داوە بۆ وەبەرهێنان لە بازاڕی “گەشەسەندووی عێراقدا” هەنگاو بنێن.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتویەتی، هانتان دەدەین زیاتر پشت بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ببەستن و کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەى کە روبەڕووی ئەو کۆمپانیایانە دەبنەوە کە لەعیراق کار دەکەن بەهەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە، بۆ هاندانیان و کارکردن و وەبەرهێنان.
لەسەر دۆسیەی ئەمنی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی واڵتز رای ویلایەتە یەکگرتووەکانی پەیوەست بە گرنگی، ئاسایش و سەقامگیری عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دووپاتکردووەتەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری، بۆ دەستەبەرکردنی سەروەری و سەقامگیری عێراق بۆ ماوەیەکی درێژ.