گرافیک؛ 964+
رۆژانه نزیكه‌ى 2 حاڵه‌تى گه‌ستنى سه‌گیش تۆماركراون
به‌ربوونه‌وه و زه‌بری ده‌ره‌كى زۆرترین حاڵه‌تن له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر كراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا زۆرترین حاڵه كه روویان له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر كردووه، بریتی بوون له زه‌برى ده‌ره‌كى و به‌ربوونه‌وه، هه‌مانكات رۆژانه‌ش به‌به‌رده‌وامى نزیكه‌ى دوو حاڵه‌تى گه‌شتى سه‌گ تۆمار كراون.
فریاكه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ولێر ئامارى مانگى رابردووى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت 722 حاڵه‌تى زه‌برى ده‌ره‌كى و 653 حاڵه‌تى به‌ربوونه‌وه‌ش روویان له‌م نه‌خۆشخانه‌یه كردووه.
به‌راود به مانگى كانوونی دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌هه‌مان شێوه زۆرترین حاڵه‌تن كه چووبنه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كه به‌ربوونه‌وه746 حاڵه‌ت و زه‌برى ده‌ره‌كیش 763 حاڵه‌ت بووه.
له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو مانگه‌ى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى 120 حاڵه‌تى گه‌ستنى سه‌گ روویان له‌م نه‌خۆشخانه‌یه كردووه، كه ده‌كاته رۆژى نزیكه‌ى دوو حاڵه‌ت.
كۆى گشتى حاڵه‌ته‌كانى به‌ربوونه‌وه و زه‌برى ده‌ره‌كى كه له‌م دوو مانگه له نه‌خۆشخانه‌كه تۆمار كراون بریتییه له دوو هه‌زار و 883 حاڵه‌ت ، كه رۆژانه ده‌كاته 13 حاڵه‌ت.