پاپا فرانسیس
لە بێدەنگیدایە
تەندروستى پاپا بەرەو باشى دەڕوات
964+
وریا فەتاح
شەوى رابردوو، پاپا فرانسیس شەوێکى بێدەنگى بەڕێکرد، بەیانى ئەمڕۆ ڤاتیکان رایگەیاندووە کە تەندروستى پاپا بەرەو باشتر دەڕوات.
بەپێى راگەیەنراوەکە کە ئەم بەیانییە بڵاوى کردووەتەوە، شەوى رابردوو ئارام بووە بۆ پاپا، ئەوەش دواى مانەوەى بۆ ماوەى نزیکەى یەک مانگ لە نەخۆشخانەیەکى رۆما کە لە 14ـى شوباتەوە لێیەوە خەوێندراوە.
پاپا لەو ماوەیەدا، توشى چەندین بەربەستى تەندروستى بووە، بەتایبەت هەناسەتەنگى و بێهۆشى.
ئێوارەى دوێنێش کۆشکى ڤاتیکان بڵاوى کردەوە کە بەرەبەر بارودۆخى تەندروستى پاپا بەرەو باشى دەڕوات و بەردەوامیش باشتر دەبێت.
لەوکاتەوەى لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، پاپا هیچ دەرکەوتنێکى ئاشکراى نەبووە، بەڵام بەپێى دواین راگەیەنراوى ڤاتیکان، پاپا فرانسیس وەڵامدانەوەى باشى بۆ چارەسەرەکان هەیەو دۆخى تەندروستى جێگیرە.