زیاتر لە 56 ملیۆن دینار وەک سزای دارایی وەرگیراوە

لە سلێمانی 21 شوێن داخراون و زیاتر لە 36 تۆن خۆراکیش لەناوبراوە

964+

شۆڕش قادری

تەنیا لە مانگی رابردوودا 21 شوێن لە سلێمانی داخراون، سێ خاوەنکار دراون بە دادگا و زیاتر لە 36 تۆن خۆراکیش لەناوبراوە.

بەپێی ئامارێکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، لە مانگی شوباتی رابردوو،  شەش هەزار و 353 سەردانیان کردووە، 166 پسوڵەی ئاگادارکردنەوە دراوە بە شوێنکارەکان و 21 شوێنیش بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، داخراون.

هەر لەو مانگەدا سێ خاوەنکار دراون بە دادگا و 36 تۆن و 686 کیلۆگرام خواردن و شتومەک لەناوبراون.

قایمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاندووە، لە مانگی دووـدا بڕی 56 ملیۆن و 100 هەزار دینار وەک سزای دارایی لە سەرپێچیکاران وەرگیراوە و ئەو بڕە پارەیەش دەبێت بەبەشێک لە داهاتی گشتی.

لە سلێمانی 60 تۆن گۆشتی بەستووی هاوردەکراو دەستی بەسەرد...

لە سلێمانی 60 تۆن گۆشتی بەستووی هاوردەکراو دەستی بەسەرداگیرا

قایمقامیەتی سلێمانی: رێگە نادەین غاز بە گران بفرۆشرێت

قایمقامیەتی سلێمانی: رێگە نادەین غاز بە گران بفرۆشرێت