"وەک هەوڵێک بۆ چڕکردنەوەی گەمارۆکان"

ترەمپ کۆتایی بە لێخۆشبوونی عێراق بۆ کڕینی غازی ئێران هێنا

964+

شۆڕش قادری

وەک هەوڵێک بۆ چڕکردنەوەی گەمارۆکان، ئیدارەی ترەمپ کۆتایی بە لێخۆشبوونی عێراق بۆ کڕینی غازی ئێران هێنا، كە عێراق بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەكاری دەهێنا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووتەوە، ئیدارەی ترەمپ ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندووتەوە کە رێگەی بە عێراق دەدا، غازی ئێران بکڕێت، ئەوەش بە ئامانجی چڕکردنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر تاران و کۆتاییهێنان بە هەڕەشە ئەتۆمییەکەی و لاوازکردنی بەرنامەی مووشەکی و پشتیوانی لە گرووپە “تیرۆریستییەکان”.

ئاماژە بەوەش کراوە، حکومەتی نوێی ئەمریکا دەیەوێت، ئێران لە ئابووری جیهانی داببڕێت و داهاتی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی نەهێڵێت بە مەبەستی خاوکردنەوەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.

هاوکات جەیمز هیوت، وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاندووە، “سەرۆک ترامپ بەڕوونی باسی لەوە کردووە رژێمی ئێران دەبێت هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی رابگرێت، ئەگەرنا رووبەڕووی زۆرترین فشار دەبێتەوە”.

لە ساڵی 2018ـەوە ئەمریکا چەندین جار لێخۆشبوونی عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران و کڕینی غاز لەو وڵاتە، نوێ کردووتەوە.

ئیسرائیل ئه‌مڕۆ نۆ سه‌ربازی كوژراوە و داوا دەکات ئەمر...

ئیسرائیل ئه‌مڕۆ نۆ سه‌ربازی كوژراوە و داوا دەکات ئەمریکا ئێران رابگرێت