لە پارێزگای سلێمانی

چەک بەدەستەکانی پاسەوانی سنوور پێنج بیانیان دەستگیرکرد

964+
ئەحمەد مستەفا

ھێزەكانی پاسەوانی سنور، پێنج كەسی بیانیان له‌ كاتی به‌زاندنی سنوری لە پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركرد، كە بە قاچاغ و نایاسایی دزەیان كردووەتە ناو خاكی هەرێمەوە.

فەوجێکی پاسەوانی سنوور بە ئەوانی زانیوە.

ئەمڕۆ شەممە 8.3.2025، هێزەكانی پاسەوانی سنور لە ناوچەی یەک لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن، هێزەكانی فەوجی دووی لیوای 21ـی پاسەوانی سنوور توانیویانە پێنج كەسی بیانی دەستگیر بکەن، كە ویستوویانە بەشێوەیەکی نایاسایی لە سنوری پارێزگای سلێمانیەوە بێنە ناو خاكی عێراقەوە.

پاسەوانی سنوور، راپۆرتی فەرمی دەستگیرکردنی ئامادەکردووە، رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر، هەروەها رەوانەی دەسەڵاتی فەرمی کراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بگرنەبەر.

ئەو کەسە بیانییانە، هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی ئاسیا بوون، ئەوەش بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی پاسەوانی سنوور.

پاسەوانی سنووری عێراق ئۆتۆمبێلی شەڕکەریان وەرگرت

پاسەوانی سنووری عێراق ئۆتۆمبێلی شەڕکەریان وەرگرت