دیمەنی کۆبوونەوەی ئاو لە شەقامەکانی بەغدا _ وێنە: INA
لە توانایان بەدەر بووە
لە بەغدا پەمپی 17 شارەوانی خەریکی باراناوەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری راگەیاندن لە شارەوانی بەغدا، محەمەد روبەیعی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، ئەو بارانەی ئێوارەی رۆژی هەینی باریوە بە ڕێژەی 100% لە توانای تیمەکەیان زیاتر بووە.
زۆرترین رێژەی باران تا شەویی باری بێت، 72 ملم بووە لە بەغدا، لەکاتێکدا توانای تیمەکانیان لە نێوان 24 بۆ 38 ملم بووە بۆ پێ راگەشتنی هاوکاری، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی، دوای وەستانی بارانەکە، کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاندووە، پەمپە ئاوییەکان کاریان پێکراوە.
ئەو بەڕێوەبەری راگەیاندنە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاوی باراناو لە شەقامە سەرەکییەکانی پایتەخت بەڕێژەی 90% وەرگیراوەتەوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەتەواوی لە شەقامەکان نامێنن.
لە ئێستادا کار بۆ کشاندنەوەی ئاوی کەڵەکەبووی باران لە گۆڕەپانەکان بۆ ناو پردەکان دەکرێ، بەو پێیەی پەمپی خزمەتگوزاری 17 شارەوانی ئاڕاستەی ناوچەکان کراون، ئەوەشی وت، لە بەیانی زوودا، هەموو ئاوی باراناو لە شەقامەکانی پایتەخت نامێنن، ئەگەر کەشوهەوا بە جێگیری بمێنێتەوە.
دیمەنی لافاو و باراناوی شەقامەکان؛