کەلار

گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کەمێک پێش ئێستا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەلار بەهۆی شەڕێکەوە گەنجێک بەر چەقۆ درا و کوژرا.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە 964ـی وت، شەڕەکە لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار روویداوە و گەنجەکە کە خەڵکی کەلارە، شوێنەواری پێنج چەقۆ بە جەستەیەوەیە و گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانیش لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی ( ئـ، ف، ع) و  لەدایکبووی ساڵی 2007ـە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و تۆمەتبار کە لەدایکبووی ساڵی 2004ـە، دەستگیرکراوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 بەندکراوە.

پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لەگەڵ تۆمەتبار، لەسەر هۆکاری رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گەنجێکی ناحیەی رزگاری بە چەقۆ کوژرا

گەنجێکی ناحیەی رزگاری بە چەقۆ کوژرا