پاریش ئه‌و كاره‌یان كردبوو
له ئاكرێ به‌ناوى كۆمپانیایه‌كى پاككه‌ره‌وه داواى پاره له هاوڵاتیان كراوه
964+
فەرهاد حەسەن
كۆمپانیایه‌كی پاككه‌ره‌وه له ئاكرێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه چه‌ند كه‌سێك به‌ناوى ئه‌وانه‌وه داوای پاره‌ى جه‌ژنانه له هاولاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌اونیش كه ده‌زانن كارمه‌نده‌كانیان نین، راسته‌وخۆ پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و پۆلیسیش ژماره‌یه‌كی خێرای بۆ دیاریكردوون بۆ په‌یوه‌ندیكردن.
کۆمپانیاكه ناوى 𝐌𝐑𝐅ـه و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌رێگه‌ى گرێبه‌سته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كارى پاككردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك له قه‌زاكانى ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجام ده‌دات.
پۆلیس ده‌ڵێت، وا ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه له‌م چه‌ند رۆژه له چه‌ند شوێنێك داواى پاره له هاوڵاتیان كراوه، ئه‌وانیش رێكارى خۆیان گرتووه‌ته به‌ر و داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌هه‌ر شوێنێك حاڵه‌تى وا بیندرا به‌م ژماره‌ى هێڵى گه‌رم 104 په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن.
ساڵى پاریش له‌م كاتانه ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌ناوى ژینگه‌پارێزى و كارمه‌ندى پاككه‌ره‌وه‌ى هه‌مان كۆمپانیا جه‌ژنانه‌یان له هاوڵاتیان وه‌ر‌گرتبوو.
عیماد حوسێن، وته‌بێژى پۆلیسی ئاكرێ، بۆ 964 ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تا ئێستا هیچ كه‌سێكیان له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته له سنوورى ئاكرێ ده‌ستگیر نه‌كردووه.
وتیشی “دواى پێزانینمان به‌م حاڵه‌ته ئاگادارى هاوڵاتیانمان كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌م كه‌سانه فێڵیان لێ نه‌كه‌ن و له‌كاتى بینبینیشیان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه”.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌م جۆره كه‌سانه به‌پێی مادده‌ى یاسایی به فێڵباز سزاده‌درێن، كه حوكمه‌كه‌شیان جگه له به‌ندكردن سزاى پێبژاردنیشی هه‌یه.