کوژراو و بریندار هەن

بەزمەکەی سوریا قەدەغەی هاتوچۆی تێکەوت؛ شەرع و عەلەوی شەڕیانە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش لە سوریا، سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی لە شارەکانی حومس و تەرتوس راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی فەرماندەیەکی پێشووی سوپا بە خۆی و ژمارەیەک چەکدارەوە لەگەڵ سەربازانی حکومەتە راگوزەرەکە شەڕ لەنێوانیان دروست بووە.

شەڕەکە زیاتر لە حومس گەرمە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتە راگوزەرەکەی سوریا رایانگەیاندووە، لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەفسەری پێشووی سوپا سوهەیل حەسەن، کە یەکێک بوو لە دیارترین سەرکردەکانی سوپای رژێمی بەشار ئەسەد، سەرقاڵی پێکدادانن.

ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا “سانا” لە زاری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای لازقییە بڵاویکردەوە، ئەو گروپە چەکدارانەی کە هێزە ئەمنییەکانیانی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع لە گوندەکانی لازقیە لەگەڵیان لە پێکدادان، سەر بە “تاوانباری جەنگ” سوهەیل حەسەنن کە عەلەوییەکان.

لە بارەی زیانەکان باس لە کوژرانی سەرباز و چەکدار لە هەردوو بەرەی شەڕ دەکرێ، بەڵام داتای دروست بەردەست نییە، تەنیا ئەوە نەبێ، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێ، هێزەکانی حکومەتی راگوزەر کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارەکانی رژێمی پێشوو، 16 کەسیان کوژراون و 11 کەسیان بریندارن، ئەوە لە حاڵێکدا لەگەڵ پێکدادانەکان لە ژمارەیەک شار، خۆپیشاندان دژ بە چەکدارەکانی سوهەیل حەسەن دەستی پێکردووە.

ئەوە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی، ئیدارەی ئاسایشی گشتی لە شاری حومس سەپاندنی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی راگەیاندووە، کە لە کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو، تاوەکو کاتژمێر 8:00ی بەیانی سبەی هەینی بەردەوام دەبێ.

سەرۆکی هەرێم: پێکهێنانی حکومەتی خۆمان نزیکە و رۆڵمان ه...

سەرۆکی هەرێم: پێکهێنانی حکومەتی خۆمان نزیکە و رۆڵمان هەبوو براکانمان لە سوریا بپارێزین

نەوتی سوریا؛ لەگەڵ ئیدارەی رۆژئاوا بۆ نەوت و غاز رێکەو...

نەوتی سوریا؛ لەگەڵ ئیدارەی رۆژئاوا بۆ نەوت و غاز رێکەوتین