بەڕێوەبەری ئاوی کەلار روونکردنەوە دەدات

دوو پارچە ئێسک لە بۆری ئاوی ماڵانی كەلار بینراوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.3.2025، لە کاتی دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکی راپەڕین لە قەزای کەلار، دەوترێت دوو پارچە ئێسک لە بۆریی ئاوی ماڵێک ھاتووەتە دەرەوە و بەڕێوەبەری ئاوی کەلاریش دەڵێت، بەدواداچوون دەکەن.

سامان رەحیم، بەڕێوەبەری ئاوی کەلار بە 964ى وت، “ئیمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو بابەتەمان بینی، گوایە لە کاتی دابەشکردنی ئاو لە ماڵێک دوو پارچە ئێسک لە بۆرییەکەیان ھاتووەتە دەرەوە”.

“ئەمشەو لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتیمان رۆیشتنە ئەو گەڕەکەکە، بەڵام تا ئێستا ھیچ شتێکمان بۆ ڤوون نەبووەتەوە، سبەینێ جارێکیتر لیژنەکە لەکاتی دابەشکردنی ئاو سەردانی گەڕەکەکە دەکەنەوە”، سامان رەحیم وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو ماڵە دوو ھابەشی ئاویان ھەیە، یەکێکیان بیری ئیرتیوازییە و ئەویتریشیان ئاوی رووباری سیروانە، ئەو پارچە ئێسکانەش گەورەن و گومان ھەیە چۆن بەناو ئەو بۆرییانەدا تێپەڕیون”.

بە گوێرەی ئەو وێنەیەی دەست 964 كەوتووە، دوو پارچە ئێسكەكە لە ئێسكی پەلەوەری وەك مریشك دەچن و جارێ دیار نییە ئێسكی چیین.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە گەرمیان ژمارەی توشبووانی کۆلێرا گەیشتە سێ کەس

لە گەرمیان ژمارەی توشبووانی کۆلێرا گەیشتە سێ کەس