• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

لە سۆران

منداڵێک کەوتە ناو مەنجەڵی کفتە و بەشێکی جەستەی سووتا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە سۆران منداڵێک کەوتە ناو مەنجەڵێک کفتە و بەشێکی جەستەی سووتا.

منداڵەکە کچێکی تەمەن سێ ساڵە، دانیشتووی شاری سۆرانن، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.3.2025 لە کاتی بەربانگ روویداوە.

حەمرین حەمەدەمین بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێک کە بەهۆی کەوتنە ناو مەنجەڵی کفتەوە، سووتابوو، گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان”.

وەک تەندروستی سۆران باسی دەکات، منداڵەکە پشت و قاچی سووتاوە، رێژەی سووتاویەکەی کەمە و باری تەندروستی جێگیرە، لەئێستاشدا لە فریاکەوتنی سۆران چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ماڵێک لە قەزای سۆران سووتا و دوو ژن گواسترانەوە نەخۆشخ�...

ماڵێک لە قەزای سۆران سووتا و دوو ژن گواسترانەوە نەخۆشخانە

مام عولە بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا

“لە منداڵیەوە پێم دەڵێن عولە و حەزم بە قسەی نەشیاو نییە”

964+

دیلان محەمەد

باو باوی سۆشیال میدیایە و مامە عولەش بووەتە ترێند و بە ڤیدیۆ کۆمیدیەکانی فانێکی زۆری کۆکردووەتەوە و دەڵێت، نامەوێت کارێک بکەم قسەی نەشیاوی تێدابێت.

مامە عولە بەبۆنەی هاتنی جەژن و کڕینی شمەکەوە بە تایبەت دایکانی کۆمەڵگای کوردی، کە هەر جەژنی لێهات ئەوەی پێویستیش نەبێ دەیكڕن، ڤیدیۆیەکی تایبەتی بۆ 964 دروستکردووە و دەڵێت، لە منداڵییەوە لەگەڵ دایکمم و بێگومان شارەزایی هەموو رەفتار و سیفاتێکی دەبیت، بەڵام هەرگیز نامەوێ کارێک بکەم قسەی نەشیاوی تێدابێت، زۆر کات بابەتە کۆمیدیاکانی سۆشیال میدیا پڕن لە قسەی نەشیاو، دەمەوێ ڤیدیۆکانم خێزانی بێت.

مامە عولە بەردەوام دەستێ جلی زەردی لەبەرکردووە هاوشێوەی ژنان و دەڵێت، ئەوە هی دایکمە و هەستیش دەکەم کۆن بووە و دەبێت دایکم هی تازەم بۆ بکڕێت.

پێداچوونەوە : پەری ساڵح

"بە سوتفە کەوتمە کۆمیدیاوە"