• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
عێراق دەیەوێت نەوتی زیاتری بەسڕە بە بەندەری جەیهان بنێرێتە توركیا

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان

لەگەڵ كوردستانیش رێكنەكەوتن

عێراق دەیەوێت نەوتی زیاتری بەسڕە بە بەندەری جەیهان بنێرێتە توركیا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، نزیكن لەوەی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا و ئەگەری زیادکردنی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە بۆ بەندەرەكە، كارا بكەن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.3.2025 ئەوەی خستەڕوو، وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و تورکیا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە لە وەزارەتەکانی عێراق.

ئەوەش باسكراوە، ئەو دۆسیانە گرنگن، كە پەیوەستن بە کاری لیژنەکەوە، بەتایبەتی دۆسیەكانی ئاو و نەوت.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، “وەزیر بە پێویستی دەزانێت دۆسیەی ئاو بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق بکات، كارا بكرێت، بە بەدەستهێنانی پشکێکی دادپەروەرانە لە ئاو بۆ عێراق، هەروەها ئاشكرای كردووە، نزیکە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا و ئەگەری زیادکردنی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە رێگەی ئەم بۆرییەوە كارا بكرێت”.

ئەم راگەیاندراوەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی وەزارەتەكە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان “ئەپیكۆر” لە بارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بۆ توركیا، بەبێ ئەنجام كۆتایی هات.

پێناچێت بەم زووانە نەوتی كوردستان هەناردە بكرێتەوە

پێناچێت بەم زووانە نەوتی كوردستان هەناردە بكرێتەوە

بۆ سێ کاتژمیر شەقامێکی رانیە شەوانە دادەخرێ

ناو بازاڕی رانیە - وێنە: 964

بە پیادە بچن و بێن

بۆ سێ کاتژمیر شەقامێکی رانیە شەوانە دادەخرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ھاتوچۆی راپەڕین، شەقامێک لە ناوبازاڕی رانیە و شەوانە تا کۆتایی مانگی رەمەزان دادەخات و لە ماوەی سێ کاتژمێردا هیچ ئۆتۆمبێلێک بۆی نییە هاتوچۆ لەو رێگەیەوە بکات.

بە درێژایی شەوانی مانگی رەمەزان کاتژمێر 9:00 بۆ 12:00ی شەو  ماوەی داخستنەکە دەبێت.

رۆژی 22.3.2025، هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئاگاداری شۆفێران دەکەن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بڕیار دراوە لە سبەی شـەوی رۆژی یەکشەممە 23.3.2025، تا کۆتایی هاتنی مانگی رەەمەزان شەقامی گەڕەکی نـەورۆز دابخرێت.

شەقامەکە شەوانە، لە ماوەی نێوان کاتژمێر 9:00 تـا 12:00ی شەو بەربەست دەکری، تەنیا بە پیادە هاوڵاتیان دەتوانن ئەو شەقامە لە ناوەندی شارەکە بەکاربهێنن و هاتوچۆی بازاڕ بکەن.

لەمەودوا لە شەقامێکی رانیە ئۆتۆمبێل بە لاری رابگریت سز...

لەمەودوا لە شەقامێکی رانیە ئۆتۆمبێل بە لاری رابگریت سزا دەدرێیت