بۆردومانکردنى سنوورى گوندى گوهەرزێ...وینە: سۆشیال میدیا
لە حەوت رۆژى رابردوودا 14 هێرش
لە دواى بانگەوازەکەوە تورکیا رۆژانە دوو هێرشى ئەنجامداوە
964+
وریا فەتاح
بەپێى ئامارەکانى رێکخراوى CPTـى ئەمەریکى، لەدواى پەیامەکەى ئۆجەلانەوە، تورکیا بۆ هەر رۆژێک لانیکەم دوو هێرشى بۆسەر هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە.
ئەو رێکخراوە کە چاودێرى بۆردومانەکانى ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان دەکات، ئامار و داتای حەوت رۆژی رابردووی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، تێیدا دەردەکەوێت لە دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازی ئاشتی، لەلایەن ئۆجەلانەوە، تورکیا 14 هێرشى بۆسەر هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە.
CPT شوێنى بۆردومانەکانى بەم شێوەیە دیاریکردووە:
نۆ هێرش لە سنوری پارێزگای دهۆک.
سێ هێرش لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
دوو هێرشی تر لە سنوری پارێزگای هەولێر.
لەبارەى جۆرى هێرشەکانیشەوە بەم شێوەیە ئاشکراى کردوو:
شەش هێرش تۆپباران
پێنج هێرش فڕۆکەى جەنگى
سێ هێرشى هەلیکۆپتەر
رێکخراوەکە ئاشکراشى کردووە، لە هێرشەکاندا هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانى.
رۆژى 27.2.2025، رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە، پەیامى ئاشتى راگەیاند و تێیدا داواى لە پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە)، کرد. چەک دابنێن و بە کۆنگرە خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
دەقى راپۆرتەکەى CPT لەم لینکە ببینە