سێ مانگە ئەو دابەزینەى بەخۆیەوە نەبینیوە

نرخى نەوت لە خوار 70 دۆلارەوەیە

964+

وریا فەتاح

بڕیارى ئۆپیک پڵەس بۆ خستنەبازاڕى زیاترى نەوت، واى کردووە، بۆ سێیەم رۆژى لەسەریەک، نرخى نەوت لە ئاستێکى نزمدا مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئێستا لەخوار 70 دۆلارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى نەوت نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 69 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 66 دۆلار و 52 سەنتە.

ئەو دابەزینەى نرخى نەوت بە جۆرێکە، نزیکەى سێ مانگە بۆ ئەو ئاستە دانەبەزیوە.

یەکێک لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى نەوت ئەوەیە کە رۆژی دووشەممە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا نەوتی زیاتر بخەنەڕوو.

لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.

نرخى نەوت نەیتوانى بەربەستى 70 دۆلار تێپەڕێنێت

نرخى نەوت نەیتوانى بەربەستى 70 دۆلار تێپەڕێنێت