مەزادەکەی نزیکە

لە شارەزوور 14 زەوی رووکن و نایاب دانراون بۆ فرۆشتن

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور، لە زەوییەکانی کانی رەش کە موڵکی دەوڵەتن و لە ناوچەی نیشتەجێ بوون، 14 زەوی نایاب و رووکنی داناوە تا بیان فرۆشێ، گەورەترینیان روبەرەکەی 294 مەتر دووجایە.

بە گوێرەی سۆراغی 964، رۆژی 16.3.2025 بۆ مەزاد و زیادکردنە ئاشکراکەی ئەو زەوییانە دانراوە، کە شارەوانی سوود لە پارەکەی دەبینێ، بەگوێرەی خەرجی یان پێویستی و پارەدارکردنی پڕۆژە،

شارەوانییەکە بە واژۆی سالار ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور، ئاگاداری نامەی بۆ رای گشتی داناوە، کە ئەو زەوییانە نایابن و زۆنی نیشتەجێ بوونن، بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021 دەیان فرۆشێ، ئەو یاسایە تایبەتە بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک وماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان.

زەوییەکان رووبەری 150 مەتر دووجا، 160 مەتر دووجا و تا 294 مەتر دووجای تێدایە، هەریەکێکیان بە گوێرەی ژمارە و رووبەر بڕی بارمتەی بۆ دانراوە، شارەوانییەکە مەرجی ئەوەیە، لە رۆژی دەرچوونی زەوییەکە، کڕیار دەبێت تا یەک مانگ بە کاشی بڕە پارەکە ئاڕاستەی شارەوانی بکات.

لە ئاگادارییەکەدا کە لە رۆژنامە بڵاوی کردووەتەوە، شارەوانییەکە دەڵێ، ھەرکەسێک و لایەنێک ئارەزووی بەشداریکردنی ھەیە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور بکات، بەمەرجێک چەکی پەسەندکراو بۆ هەرزەویەک پێ بێت و ژمارەی زەویەکە لەچەکەکەدا بنوسرێت.

دەقی ئاگاداری شارەوانی شارەزوور:

+964صورة من منصة (شبكة):