تەنیا کارتی بانکی

کارتی نیشتمانی پێنجوێن لە یەکشەممەوە کار بە پارەی کاش ناکات

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی پێنجوێن هاوڵاتیان و سەردانیکارانی ئاگادار دەکات، لە رۆژی یەکشەممەوە کار بە پارەی کاش ناکەن و دەبێت بە کارتی بانکی پارەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بدەن.

عەزیز حەمەکەریم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارتی نیشتمانی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، لە رۆژی 9.3.2025ـوە بە بڕیارێکی ناوەندی دەبێت هاوڵاتیان بە کارتی بانکی پارەی دەرهێنانی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بدەن و ناتوانن مامەڵەی ئەو کەسانە رایی بکەن کە پارەی کاشیان پێیە.

وتیشی، سەرجەم بانکەکان کە لە بانکی ناوەندی تۆمارکراون و کارتیان هەیە، دەتوانن پارەی پێبدەن و هیچ کێشەیەک دروست ناکات لە هەر بانکێکی هەرێمی کوردستان بێت یاخود عێراق.

لەبارەی ئەو کەسانەی کە کارتی بانکیان نییە عەزیز حەمەکەریم ئەوەی خستەروو، تا ئێستا بڕیارێکی %100نییە، بەڵام بەپێی رێنمایی داواکراوە هەموو سەرۆک خێزانەکان کارتیان هەبێت بۆ ئەوەی کاری خێزانەکەی رای بکات و دەشکرێت گۆڕانی بەسەردا بێت، بەڵام دەبێت هەر بە کارتی بانکی پارە بدرێت.

ئەوەشی روونکردەوە، دەکرێت هەندێک کۆشکی تایبەت دروست بکرێت لەبەردەم فەرمانگەی کارتە نیشتمانییەکان بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کارتی بانکیان نییە فۆڕمێکی تایبەتیان بۆ پڕ بکەنەوە و پارەکە لەرێگای ئەوانە بدەن تا کارەکانیان بەڕێ بکەن.

964دەزانێت، بۆ هەر کەسێک کە کارتی نیشتمانی دەربکات بڕی شەش هەزار دیناری لێوەردەگیرێت و لەکاتی گۆڕانی رسوماتی مامەڵە لە کاشەوە بۆ کارتی بانکی بڕە پارەکە هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایەت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

کردنەوەی هەژماری بانکی تا مانگی نیسان بۆ بریکارەکان در...

کردنەوەی هەژماری بانکی تا مانگی نیسان بۆ بریکارەکان درێژکرایەوە