تیمەکانى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەک ماسى راوکرادا
وەزارەتى کشتوکاڵ هەڵەى چاپى کردووە
20ـى ئەم مانگە قەدەغەى راوەماسى دەستپێدەکات نەک 10ـى مانگ
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە شەوى رابردوو واى بڵاوکردەوە کە 10ـى ئەم مانگە قەدەغەى راوەماسى دەستپێدەکات، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتى کشتوکاڵ دەڵێت، ئەوە هەڵەى چاپ بووە و قەدەغەکە لە 20ـى مانگەوە دەستپێدەکات.
وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، لە پێناو پاراستی سامانی ماسی وەک سامانێکی گرنگی نیشتیمانی، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 20.3.2025ـەوە تاوەکو 20.6.2025.
بەدیاریکراوى لە 21.6.2025، راوەماسی ئاسایی دەکرێتەوە
لەبارەى ئەوەى شەوى رابردوو وایان بڵاوکردەوە کە قەدەغەکە لە 10ـى ئەم مانگەوە دەستپێدەکات، وەزارەتى کشتوکاڵ نوسیویەتى،” بەهۆی هەلەیەکی چاپ رێکەوتی 10.3.2025 وادەی قەدەغەکردنی راوەماسی دیاری کرابو، بەڵام ئەوەى ئەمڕۆ بڵاوکان کردووەتەوە کارى پێدەکرێت.
روونیشى کردووەتەوە، راوکردن بە (کارەبا و مادە ژەهرەوییەکان و مادە تەقەمەنییەکان و تۆری کوو ورد) کە ببێتە هۆکاری لەناوبردنی بەکۆمەڵی زیندەوەرە ئاوییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.