دیمه‌نێكی سه‌نتره‌ى ناحیه‌ى پردێ ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ئاڵتون كۆپری.
بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه
شاره‌وانى پردێ خانوه زێده‌ڕۆییه‌كانى چه‌ند گه‌ڕه‌كێك تاپۆ ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى پردێی سه‌ر به كه‌ركوك، شاره‌وانى ده‌ستى به رێكاره‌كانى تاپۆكردنى ئه‌و خانووانه كردووه كه به‌شێوه‌ى زێده‌ڕۆ دروستكراون، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه ده‌رچووه.
شاهین خالید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى شاره‌وانى پردێ به 964ـى راگه‌یاند، نازانن ژماره‌ى ئه‌و خانوانه چه‌نده كه به‌شێوه‌ى زێده‌ڕۆیی دروستكراون، به‌ڵام له قۆناغى یه‌كه‌مدا ئه‌و خانوانه ده‌گرێته‌وه كه كه‌وتوونه‌ته هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئازادی و رزگاری.
وتیشی “یه‌كه‌مجاره كارى تاپۆكردنى خانووى زێده‌ڕۆ له پردێ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌م خانوانه‌ش له‌سه‌ر زه‌وى كشتوكاڵیی یاخود زه‌ویه‌كانى شاره‌وانى دروستكراون”.
شاره‌وانى پردێ ئاگاداریه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و داواى له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه له‌م دوو گه‌ڕه‌كه خانوویان به زێده‌ڕۆیی دروستكردووه سه‌ردانی شاره‌وانی بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنى رێكاره‌كانى تاپۆكردن، پێشتریش تەواوى ناوی ئه‌و كه‌سانه له‌لاى شاره‌وانییه‌وه تۆماركراون.