• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

پاشماوەی شەڕ بینایی لێ سەندووەتەوە

مامۆستایەکی نابینا تەراویح بۆ خەڵکی پێنجوێن دەکات

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

هاوڵاتییەکی پێنجوێن لە تەمەنی دە ساڵییەوە بەهۆی پاشماوەی تەقینەوە چاوەکانی لەدەستداوە، بەڵام نەوەستاوە، نیوەی قورئانی لەبەرکردووە و بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی بەدەستهێناوە.

ئێستاش پێشنوێژی بۆ زۆرێک لە هاوڵاتیانی پێنجوێن دەکات لە مزگەوتی قازی محەمەد.

ئیسماعیل عومەر، لە دایکبووی ساڵی 1984ە و لە گوندی دارۆخان لە دایکبووە و دوای لە دەستدانی چاوەکانی، لەلای چەند مامۆستایەکی ئایینی قورئانی پیرۆزی خوێندووە و وەک خۆئی دەڵێت، نیوەی قورئانیشی لەبەر کردووە.

ئەو باس لەوەدەکات، بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز چووەتە پارێزگای سلێمانی و لەگەڵ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، لە ساڵی 2013ش توانیویەتی هەر لە زانکۆی سلێمانی بەشی زمانی عەرەبی تەواو بکات.

مامۆستا ئیسماعیل بە فەرمی مامۆستایە لە بنکەی لەبەرکردن و فێربوونی قورئان لە پێنجوێن، بەڵام جارجار پێشنوێژی دەکات لە مزگەوتی قازی محەمەدی پێنجوێن.

لە بارەی هەستەکانییەوە لە کاتی پێشنوێژی دەڵێت، واباشە نەزانیت کێ لە دواوە نوێژ دەکات، چونکە دەبێت ئیمام ئاگای لە قورئان و پێشنوێژییەکەی بێت و نەوەک بیر بکاتەوە کێ لە دوایەوە نوێژ دەکات، ئەمەش بۆ ئەوەی تەرکیزت تێک نەچێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

به‌ 3 مانگ تەواوی قورئانی به‌ ده‌ست نووسییەوە

به‌ 3 مانگ تەواوی قورئانی به‌ ده‌ست نووسییەوە

نۆرادیۆی 964

توانا خەیاڵی لای تورەکەی کەلارە و بڕیارەکەی 964 کاریگەری هەبوو

964+

ژووری هەواڵ

نۆرادیۆ لە کۆتا رۆژەکانی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەردەوامە و هەرچی هەواڵ و بابەتی سەرنجڕاکێشە بۆی هێناون، هەرلە  بڕیارەکەی 964 و راگرتنی رووماڵی رووداوەکانی کوشتن، کاردانەوەی هاوڵاتیان هەتا بابەتی هونەری و کۆمەڵایەتی.

یەکێک لە تەوەرەکانیان، پەیکەری گوڵەگەنم، شووتى، داربەڕووەکەی سەیدسادقە کە بووەتە رەمزی ناوچەکە، بەڵام توانا دڵی لای گەرمیان و تورەکەی کەلارە.

بابەتێکی 964 لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر دەنگیدایەوە، ئەویش وتنەوەی گۆرانیەکی نیشتمانی ئەیوب عەلی بوو لەلایەن کۆمەڵێک منداڵەوە، ئەیوب عەلی بە دەستێکی جلی کوردی جوانەوە و سازەکەی دەستیەوە پەیامێکی بۆ منداڵەکان نارد و وتی، لەوپەڕی خۆشحاڵی و شانازییدام بتوانم هەستی نەتەوایەتی بگەیەنم بە منداڵانی کورد.

بینەری گفتوگۆ و باسەکانی چاوان و توانا بن لە نۆرادیۆ.

دەنگوباسی نەورۆزی کوردستان و رووداوە گرنگەکان لە نۆرا?...

دەنگوباسی نەورۆزی کوردستان و رووداوە گرنگەکان لە نۆرادیۆی ئەمجارە