هیوایەکی گەورە بۆ گوندنشینەکان گەڕاوەتەوە

زانیاری نوێ.. دەمیرتاش چەند سەعاتێک لە زیندان هاتووەتە دەرەوە

964+

ژووری هەواڵ

نوێترین زانیارییەکان لەسەر دۆخی ئاشتی باکوری کوردستان و تورکیا لە حاسڵات کۆکراوەتەوە، لێرە کورت و پوخت دەیانبینن

ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد و سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی مێردین دەڵێت: برایەتیی کورد و تورک، تورکیا دەکاتە بەهێزترین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دۆسێی سەڵاحەدین دەمیرتاش پێشهاتێکی نوێ روویداوە، میدیا تورکییەکان دەڵێن بۆ چەند کاتژمێرێک دەمیرتاش لە زیندان هاتووەتە دەرەوەو چووەتە نەخۆشخانەیەکی ئەستەنبوڵ، چونکە هاوسەرەکەی نەشتەرگەری بۆ کراوە.. میدیاکان دەڵێن دەمیرتاش داوای لە وەزارەتی داد کردووە مۆڵەتی بدەن بچێتە لای هاوسەرەکەی و ئاردۆگانیش رازی بووە.

ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت: ئۆجەلان دوای 26 ساڵ لە ژێر هەلومەرجی گۆشەگیرییدا بانگەوازیی کرد، بانگەوازییەکەشی بۆ مرۆڤایەتی و گەلانی قۆژهەڵاتی ناوین پەڕەیەکی نوێی کردەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە رەوشی ئۆجەلان لە زیندان باش بکرێت.

فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا) و یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک (داکب) لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا دەڵێت بانگەوازەکەی ئاپۆ پەسەند دەکەن و خاوەندارێتی لێ دەکەن.

رۆژنامەی هائاریسی ئیسرائیلی نوسیویەتی: ئیسرائیلییەکان بەو ئاگربەستە دڵخۆش نین کە پەکەکە رایگەیاندووە، چونکە ئەوان پێیان وایە لە ئەگەری وەستانی شەڕدا سوریا بە تەواوی دەکەوێتە ژێر رکێفی تورکیا، ئەمەش مەترسییە بۆ سەر ئیسرائیل و دەسێ تورکیا زۆر مەرج بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت.

پێدەچێت ئاگربڕەکەی باکوری کوردستان بە خێر بۆ نەوتەکەی هەرێم بشکێتەوە: ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری وەزیری وزەی تورکیاوە نوسیویەتی: تورکیا دەیەوێت هێڵی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا بەوپەڕی توانایەوە کاربکات دوای ئەوەی هەناردەکردنی نەوتەکە لە رێی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە.

مەحما خەلیل ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: تورکیا بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەی کردووە بە بیانوویەک بۆ بوونی سەربازیی خۆی لە خاکی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەم ئاگربەستەی پەکەکە بیانووەکە کۆتایی دێت.

ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس دەڵێت: گوندنیشنە کوردەکانی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی شەڕەکەی نێوان هێزەکانی تورکیا و پەکەکەوە ئاوارەبوون، ئێستا هیوایەکی زۆریان بۆ دروستبووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

پەیامەکە بە ڤیدیۆیە.. تەلەفۆنەکەی دەمیرتاش و سێ مانگە ی...

پەیامەکە بە ڤیدیۆیە.. تەلەفۆنەکەی دەمیرتاش و سێ مانگە یەکلاکەرەوەکە