لە ناحیەى رزگارى
بارهەڵگرێک دایکێک و دوو منداڵى شێلا
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
لە ناحیەى رزگارى سەر بە ئیدارەى گەرمیان، بارهەڵگرێک دایکێک و دوو منداڵى شێلا، بەهۆیەوە یەکێک لە منداڵەکان گیانى لەدەستدا، دایک و منداڵەکەی دیکەی کە هاوکات کۆرپەیەکیش لەسکدایە، رەوانەی سلێمانی کران.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـى وت،”لە ناحیەی رزگاری نزیک کتێبخانەی گشتی، بارھەڵگرێکی دووتەنی دایکێک و دوو منداڵی شێلاوە و بەهۆیەوە یەکێک لە منداڵەکان گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر دوو منداڵەکە کوڕن و ئەوەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی نزیکەی دوو ساڵانە.
بە وتەى رەفیق قادر، دۆخى تەندروستى دایکەکە و منداڵەکەى تر ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی، دایکەکە جگە لەو دوو منداڵە، کۆپەرپەیەکی دیکەی لە سکدایە، تائێستا زانیاری لە بارەی دۆخی تەندروستی کۆرپەکە ئاشکرا نەکراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح