8ـى بەیانى تا 4ـى ئێوارە چاوەڕێى مۆلیدە مەبن
خشتەى نوێى کارەباى مۆلیدەى کەرکوک بە دڵى خەڵکەکەى نییە
964+
کاروان ساڵحی – كه‌ركوك
قائیمقامی کەرکوک خشتەیەکی نوێى بۆ کارپێکردنی مۆلیدەی گەڕەکەکان راگەیاند و بە پێی خشتەکە لە کاتژمێر 8:00ـى بەیانی تاوه‌کو کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە کاری پێناکرێت، ئەمەش ناڕه‌زایی زۆرى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌دواى خۆیدا هێناوه.
راگه‌یاندنى ئه‌م خشته نوێیه، لە کاتێکدایە کارەبای نیشتیمانی بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و بە پێی دوایین زانیاریش کە دەست 964 کەوتووە لە ماوه‌ی 24 کاتژمێردا کەمتر لە حەوت کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیان ده‌درێت.
964 له‌ناو بازاڕى كه‌ركوك هاوڵاتیانى دواندووه و رای جیاوازیان له‌باره‌ى پێدانى كاره‌با هه‌یه، به‌ڵام هه‌موویان كۆكن له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با له‌م شاره‌دا.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن