"سیمای شاریان ناشیرین کردووە"

دوای چوار مانگ و نیو پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شەقامەکانی پێنجوێن لادەبرێن

964+

شۆڕش قادری

دوای نزیکەی چوار مانگ و نیو لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان، هێشتا پۆستەر و فلێکسی بەشێک لە کاندیدەکان لە شەقامەکانی پێنجوێن ماون، بۆیە شارەوانی ناچاربوو خۆی لایان ببات.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بەمەبەستی پاككردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی قەزای پێنجوێن لە پاشماوەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن و ریكلامی بازرگانی، شارەوانی پێنجوێن هەڵمەتێكی بەرفراوانی دەستپێکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پاشماوەی كەڵەكەبووی پۆستەر و فلێكس و ئاڵای هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن و ریكلامە بازرگانییەكان سیمایەكی ناشیرینیان بە پێنجوێن بەخشیبوو.

رۆژی هەینی 20.10.2024 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و دواتر مەروان محەمەد بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی وت، “کاندیدەکان مانگێکیان مۆڵەت هەیە بۆ ئەوەی پۆستەر و فلێکسەکانیان لە شەقام و شوێنە گشتییەکان لاببەن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.

بەربژێرەکانی هەڵبژاردن لەسەر لێنەکردنەوەی پۆستەرەکان...

بەربژێرەکانی هەڵبژاردن لەسەر لێنەکردنەوەی پۆستەرەکانیان سزا دەدرێن

هێشتا پۆستەری بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە تەواو...

هێشتا پۆستەری بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە تەواوی لانەبراون