هەڵاتبوو

بکوژی شۆفێرەکەی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

ئەو کەسەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی، شۆفێرێکی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای شارەکەی کوشت دەستگیرکرا.

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە سه‌رچنارى سلێمانی كەسێك كو...

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە سه‌رچنارى سلێمانی كەسێك كوژرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو لە گەڕەكی سەرچنار، هاوڵاتییەك بە فیشەك كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد”.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ماوەی کەمتر کە هەشت کاتژمێر، توانراوە تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، ئێستا تۆمەتبار بەناوی ( خ، ئ، م ) لەدایكبووی 1972 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

پێشتر سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وتبوو، “ئەو كەسەی كوژراوە كارمەندی خۆمانە و شۆفێری ئامبۆڵانسی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بووە”.

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد