رووداوی هاتوچۆ

دوو هاوڵاتی بەم بەیانییە لە گەرمیان بریندار بوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لەسەر رێگای کەلار – خانەقین بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی خانەقین کران.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەمە 3.3.2025 ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب بە ئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی بە ئاراستەی کەلار هاتووە، ئەوان پێکیانداداوە و بە هۆیەوە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانەی خانەقین بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ئاماژە بەوەش دەكەن، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاكە لەدایکبووی ساڵی 1968ـەو شۆفێری نیسان سەنییەكەش لەدایکبووی ساڵی 2001ـە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە.