دوێنێ سوڵحیان كردووە

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە سه‌رچنارى سلێمانی كەسێك كوژرا

964+
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە روداوێكی تەقەكردندا لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی كەسێك بە فیشەك كوژرا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بۆ 964 كوژرانى ئه‌و كه‌سه‌ى پشتڕاست كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ كەسێك تەقەی لە هاوڵاتییەك كردووە و دەستبەجێ لە شوێنی روداوەكە گیانی لەدەستداوە.
كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ ناوی (ج. ك. ق) تەمەنی 44 ساڵە.
وتیشی “ئەو كەسەی كوژراوە كارمەندی خۆمانە و شۆفێری ئامبۆڵانسی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بووە”.
باسی لەوەشكرد، كە روداوەكە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە بووە، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو لە خێزانەكەی جیابووەتەوە، كێشە كەوتووەتە نێوان هەردوو بنەماڵە و هەرچەند دوێنێ سوڵحیش كرابوو، بەڵام ئەم ئێوارەوەیە برای خێزانەكەی خۆی دووفیشەكی پێوەناوە و لە شوێنی روداوەكە گیانی لەدەستداوە.
تیمەكان سه‌نتره‌ى فریاكه‌وتن كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌یان بردووەتە نەخۆشخانەی شار و هەوڵیانداوە كە ژیانی بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام بێ ئەنجام بووە.
“دوای رێكارەكانی پزیشكی دادی، تەرمەكەی رادەستی كەسوكارەكەی كراوەتەوە و بردیانەوە بۆ گۆڕستانی بەكرەجۆ و لەوێ بەخاك دەسپێردرێت”سامان نادر وای وت.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە پێکدادانێکی ناوخۆیی ئەفسەرێک کوژرا و نۆ سەرباز برین...

لە پێکدادانێکی ناوخۆیی ئەفسەرێک کوژرا و نۆ سەرباز برینداربوون

لەگەڵ بەربانگ گەنجێک کوژرا و یەکێکى تریش بریندار بوو

لەگەڵ بەربانگ گەنجێک کوژرا و یەکێکى تریش بریندار بوو

لە خانکێ تەرمێک دۆزرایەوە؛ بەرپرسێکی ناحیەکە دەڵێ کوژ�...

لە خانکێ تەرمێک دۆزرایەوە؛ بەرپرسێکی ناحیەکە دەڵێ کوژراوە