كڕیار ده‌بێت ره‌چاوى چه‌ند خاڵێك بكات
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران 5 ئۆتۆمبێل به زیادكردنى ئاشكرا ده‌فرۆشێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكایه‌تیی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێم 5 ئۆتۆمبێل بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت و ئه‌و كه‌سانه‌شی خواستى كڕینیان هه‌یه پێویسته ره‌چاوى چه‌ند خاڵێك بكات كه بۆیان ده‌ستنیشانكردووه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2.3.2025 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه، كه سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران پێنج ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر بەپێی یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی مۆڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان- عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2021 دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە.
زیادکردنەکە لە رۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 4.3.2025 کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە هۆڵی شەهیدانی یه‌كی شوبات، بەڕێوەدەچێت.
هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران/ فەرمانگەی یاسایی/ بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە بکات، پێویسته رەچاوکردنی ئەم چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه‌ش بكات:
– دانانی چەکی پەسەندکراو بەبڕی 20 ملیۆن دیناری عێراقی.
2- رسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
3- فرۆشتنی ئوتومبێلەکان بەشێوەی نەختینە دەبێت و دیناری عێراقی لە کڕیار وەردەگیرێت.
4- کڕیار پێویستە لە ماوەی پێنج رۆژ ئوتومبێلەکان بگوازێتەوە.
5- دەتوانن ئۆتومبێلەکان لە رۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە لە شوێنی ئاماژەپێکراو ببینن.
6- وەرگرتنی رێژەی 2% لە کۆی فرۆشتنەکە بە زیاد دەبێت.
له وه‌رتێ چه‌ندین پیكاب دارى بڕاوه له رێگەى زیادكردنى ئاشكرا ده‌فرۆشرێن
دەتوانن كۆشكەكانی شەقامی 100 مەتری و لەنگە بەكرێ بگرن
