بەغدا ناردوونی

31 کورسی كارەبایی بەسەر خاوەن پێداویستە تایبەتەكان لە سلێمانی دابەشكرا

964+

شۆڕش قادری

لە سلێمانی 31 کورسی كارەبایی بەسەر خاوەن پێداویستە تایبەتەكان دابەشكردا کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە نێردرابوون.

سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 2.3.2025 و دوای پێکهێنانی لیژنەی تایبەتمەندی پزیشکی و كۆگای دەرمانی هەرێم لە شاری سلێمانی، 31 کورسی كارەبایی تایبەت بە خاوەن پێداویستە تایبەتەكان دابەشكران”.

“ئەو کورسیانە لەلایەن بەغداوە دابینكراون و گەرەنتی پێنج ساڵی كاركردن و چاككردنەوەشیان لەگەڵە، لەدوای تەواوبوونی مامەڵە و رێكارە كارگێڕییەكان بەسەر خاوەن پێداویستە تایبەتەکان دابەشکران”، سامان لەتیف وای وت.

باسی لەوەشکرد، ئەمە یەکەم وەجبەیە کە ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە نێردراون و دابەش دەکرێن بەسەر خاوەن پێداویستە تایبەتەکان، لە ماوەی رابردووشدا دوو وەجبەی دیکە هێنراون و پێیاندراوە.

هەر دوێنێ لە سلێمانی 30 کورسی تایبەت بە خاوەن پێداویستە تایبەتەکان کە لەلایەن خێرخوازەکەوە دابینکرابوون، بەسەریاندا دابەش کران.

کورسیی کارەبایی بۆ 30 خاوەن پێداویستی تایبەت دابینکرا

کورسیی کارەبایی بۆ 30 خاوەن پێداویستی تایبەت دابینکرا

ئەو بڕیارەی درابوو خاوەن پێداویستی تایبەت بە پیت موچە ...

ئەو بڕیارەی درابوو خاوەن پێداویستی تایبەت بە پیت موچە وەربگرن هەڵوەشایەوە