دوو دیمەنی ئەو شوێنەی رێگاکەی لەسەر دروستکراوە.. وێنە : لە گۆگڵ وەرگیراوە.
له سنوورى قه‌زاى پێنجوێن
پاسه‌وانى سنوور بۆ دروستكردنى رێگایه‌ك سه‌دان دۆنم دارستانیان له‌ناو بردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێكی ژینگه‌یی چاودێری دروستكردنى رێگایه‌كی پاسه‌وانى سنوورى له سنوورى قه‌زاى پێنجوێن كردووه و ده‌ڵێت ژینگه و دارستانیان شێواندووه و سه‌دان دۆنم دارستان له‌ناوبراون.
رێبوار كه‌مال، سه‌رۆكى رێكخراوى مله‌كه‌وه بۆ پاراستنى ژینگه، به 964 ـى وت، ئه‌و رێگایه‌ی هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوورى دروستیان كردووه كه‌وتووه‌ته چه‌ند شوێنێك به‌تایبه‌تیش سنوورى گوندى شلێر له پێنجوێن.
وتیشی “به‌پێی چاودێریكردنمان سه‌دان دۆنم دارستان له‌ناو براون، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كى و به‌بێ هیچ دیزانێك ئه‌م كاره‌یان كردووه”.
ئه‌و ناوچه سنووریه‌ى رێگاكه‌ى بۆ دروستكراوه هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاره‌كانى بانه و مه‌ریوان له رۆهه‌ڵاتى كوردستان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی پاسه‌وانى سنوور كردویانه، ئه‌وپه‌ڕی خه‌مساردی و گوێنه‌دانه به سامانی سروشتی دارستانه‌كان، ناكرێت جیهه‌تێكی فه‌رمی به‌بێ گوێدانه بنه‌ما ئه‌ندازه‌یی و ژینگه‌یه‌كان شۆفڵ بنێت به دارستان و سروشته‌وه .
داواشى كردووه رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان هه‌ڵوێست وه‌رگرن و پێویسته نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقيش له سلێمانی ئه‌م بابه‌ته بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مان.
لایخۆشییه‌وه هێمن ئیبراهیم، قایمقامى قه‌زاى پێنجوێن به 964ـى راگه‌یاند، هیچ پرس و رایه‌ك به‌و نه‌كراوه بۆ دروستكردنى رێگاكه، به‌ڵام ده‌ڵێت، پاسه‌وانى سنوور راسته‌وخۆ سه‌ر به حكومه‌تى عێراقین و فه‌رمانه‌كانیان له‌وێ وه‌رده‌گرن.
وتیشی “كارى ئه‌م هێزه، پاراستنى سنووره‌كانه، بۆیه ئه‌وه‌ى كه بۆ رێگاكه كردوویانه په‌یوه‌ندی به پاراستنى سنووره‌كانه‌وه هه‌یه”.