پێشانگاکە بە بەشداری 20 بەش و شوین دەکرێتەوە

هەولێر قاوە و چوکلاتە نمایشدەکات

+964

مریەم ئەحمەد

دوەمین پێشانگای قاوە و چوکلاتە ئەمرۆ پێنج شەممە لە هەولێر دەکرێتەوە.
خۆگر چەتۆ سەرپەرشتیاری پێشانگاکە ، تایبەت بە تۆری 964 وتی “پێشانگاکە بە بەشداری 20 بەش و شوین دەکرێتەوە ، 10 لەو بەشانە تایبەتە بە چوکلاتە و قاوە کە سەرجەمیان ئەو خاوەن کۆمپانیا و شوێنانە کە لە کوردستان لەو بوارە کار دەکەن و 10 بەشی تر تایبەتە بە کارە دەستیەکان.
پێشانگای قاوە و چوکلاتە، لە بەر دەم پارکی منارەی ئەمرۆ پینج شەممە کاتژمێر12 دەکرێتەوە و تا 3 رۆژ کۆمپانیاکان بەرهەمەکانی خۆیان نمایشدەکەن و رۆژنە تا کاتژمیر 5ی ئێوارە هاولاتیان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن.