یەکەم رۆژ مانگی رەمەزان دیاری کرا _ گرافیکی 964
لە ئاسمانی کوردستان مانگ بینرا
ئەمشەو هەستن بۆ پارشێو؛ ئەوقاف سبەینێی کرد بە رەمەزان
964+
ئەحمەد مستەفا
سبەینێ شەممە 1.3.2025، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە لە هەرێمی کوردستان و تیمەکانی وەزارەتی ئەوقاف، ئەم ئێوارەیە مانگیان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینیوە.
لیژنەی بینینی مانگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە ئەمڕۆ هەینی 28.2.2025 ئەنجامیان دا، وادەی یەکەم رۆژی رەمەزانیان راگەیاند و باسیان لەوەکرد، ئەو تیمانەی کە وەزارەتەکە رای سپاردوون، لە شار و شارۆچکەکان توانیویانە مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ببینن.
بەو پێیە بێت، سبەی شەممە 1.3.2025، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە و پێشبینی ئەوەش کراوە، ماوەی رەمەزان 29 رۆژ بێ، وە رۆژی 30.3.2025 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.