کەوتنەوەى ئاگر لە ماڵێکى دیانا
دوو ژنیش تەنگەنەفەس بوون
منداڵان یاریان بە ئاگر کرد و ماڵێک سووتا
964+
وریا فەتاح
بەهۆى یاریکردنى منداڵان بە ئاگر، ماڵێک ئاگرى گرت و دوو ژنیش تووشى تەنگەنەفەسى بوون.
بەرگرى شارستانى سۆران بڵاوى کردەوە، لە گەڕەکى کانى لە ناحیەى دیانا، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەزوویى سێ ئاگرکوژێنەوە لە بنکەى بەرگرى شارستانى دیانا و سۆران گەیشتە شوێنى رووداوەکە و ئاگرەکەیان کوژاندەوە.
ئاشکراى کردووە، بەپێى راپۆرتى تیمەکە، ئاگرەکە بەهۆى یاریکردنى منداڵان بە ئاگر، کەوتووەتەوە.
لەبارەى زیانەکانیشەوە، بەرگرى شارستانى روونى کردووەتەوە کە دوو ژن تەنگەنەفەس بوون و لەلایەت تیمەکانیانەوە رەوانەى فریاکەوتنى سۆران کراون.
جەختیش کراوەتەوەن جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.