ئەو بۆریانەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان دەگوازنەوە
رۆژانە 185 هەزار بەرمیل
لە چەند کاتژمێرى داهاتوودا هەناردەى نەوتى هەرێم دەستپێدەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
وەزیرى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت، لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا هەناردەى نەوتى هەرێم لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 28-02-2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە، رادەگەیەنین.
وەک باسى دەکات، لە هەنگاوی یەکەمدا، کۆمپانیای سۆمۆ رۆژانە 185 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکات.
رۆژى 2ـى ئەم مانگە، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، دەنگیدا بە هەموارى یاساى بودجە ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵانى دارایى و 2023 و 2024 و 2025، بەپێى مادەى 12 لە هەموارى یەکەمى یاساى بودجە کە تایبەتە بە تێچووى نەوتى هەرێم، رێگەدەدات لەو رۆژە بەدواوە هەناردەى نەوتى هەرێم لە بەندەرى جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە.
بەپێی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، هەرێم دەبێت رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردە بکات یان لەرێگەی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاریبێنێت.
کەى هەناردەى نەوتى هەرێم راگیرا؟
دوای بڕیارێکی دەستەی ناوبژیوانى پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا، رۆژى 25ـى ئادارى 2023، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیا راگیرا.
پێشتر کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”، راپۆرتى زیانەکانى راگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردە و بەپێى زانیارى کۆمەڵەکە، راگرتنەکە لە ماوەى یەک ساڵدا 11 ملیار دۆلار زیان بە عێراق و حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاکانى بوارى نەوت گەیشتووە.