خورماتوو

لە رووداوێکى هاتوچۆدا پاسکیلسوارێک گیانى لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک لەمەوبەر، لەنزیک دەروازەی باشوری خورماتوو ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکى زۆرەوە خۆى بە پایسکیلێکدا کێشاو پاسکیلسوارەکە گیانى لەدەستدا.

ئیحسان عەباس، بەرپرسی هاتوچۆی رێگا دەرەکییەکانی خورماتوو بە964ـی وت،”پاسکیلسوارەکە دوای ئەوەی نانی بەیانی خواردووە لە یەکێک لەچێشتخانەکانی نزیک لەدەروازەى قەزاى خورماتوو، ویستویەتی بگەڕێتەوە بۆ خورماتوو، بەڵام لەکاتی پەڕینەوەی لەشەقامی سەرەکی کەکوک – بەغدا، ئۆتۆمبێلێک بەخێرایەکی زۆرەوە خۆی پێداکێشاوە”.

وەک باسى دەکات، هەر لە شوێنى رووداوەکە پاسکیلسوارەکە گیانى لەدەستداوە و تەرمەکەى رەوانەى نەخۆشخانەى خورماتوو کراوە.

بەوتەى ئیحسان عەباس، پاسکیلسوارەکە تەمەنى 74 ساڵە و دانیشتووى گوندى ئەلبوحەسەتى سنوورى خورماتووە، وەک دەڵێت، بۆ سەردانى خزمێکى لە خورماتوو بووە.

“پێش وەختە رۆشتووە نانی بەیانی بخوات و پاشان بڕواتە لای خزمەکەی، بەڵام مەگ رێگەی پێدەگرێت و بەهۆی رووداوەکەوە گیان لەدەستدەدات”ـ ئیحسان عەباس واى وت.

لەوکاتەى پەیامنێرى 964 سەرقاڵى وێنەگرتنى شوێنى رووداوەکە بوو، ماتۆڕێکى سێ تایە لە هەمان جێگا وەرگەڕا و شۆفێرەکەى بریندار بوو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکی هاتوچۆ دا لەخورماتوو دایکێک گیانی لەدەست ...

لە رووداوێکی هاتوچۆ دا لەخورماتوو دایکێک گیانی لەدەست دا