بیناى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى راپەڕین
هاتوچۆى راپەڕین
لە یەکشەممەوە تەنیا کار بە کارتى نیشتمانى دەکرێت
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى راپەڕین رایدەگەیەنێت، یەکشەممەى داهاتوو دوامۆڵەتە و چیتر لە مامەڵەى هاوڵاتیاندا جگە لە کارتى نیشتمانى، مامەڵە بە هیچ پێناسێکى ترەوە ناکەن.
لە ئاگادارییەکدا، هاتوچۆى راپەڕین رایگەیاندووە، لە رۆژى یەکشەممە 2.3.2025ـەوە، ناسنامەى بارى کەسى و رەگەزناکەى عێراقى، کارى پێناکرێت لە هیچ جۆرە مامەڵەیەکى ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.
“لە یەکشەممەوە تەنیا کار بە کارتى نیشتمانى دەکرێت و ئەو هاوڵاتیانەشى مامەڵەى کارتى نیشتمانیان تەواو نەبووە، کار بە (صورة قيدی ئەلکترۆنی)، دەکرێت”، هاتوچۆى راپەڕین وا دەڵێت.