هەواکەی سارد و بەفراویە و ترێندی هەفتە ئاگر دەکاتەوە

رەمەزان و جلی کوردی و نەورۆز و راپەرین و گشتی دراوە بەیەکدا

964+

پەری ساڵح

هەرچەندە هەواکەی سارد و بەفراویە، بەڵام ترێندی هەفتە ئاگر دەکاتەوە و پڕ لە بابەتی هونەری و جیاواز، وێنەیەکی زیاد ئەسعەد هەڵای نایەوە و بەشێک لە میدیا و سۆشیال میدیاکانی خستە پاقلەکەوە، 964 هەرزوو وتی تێمەکەون راست نییە و زیرەکی دەستکردە، لەولاشەوە ئەستێرەی سیوەیل ژاڵە سنەیی گەڕایەوە و میوانی 964 بوو، بەڵێنیشی داوە چیتر غەدر لە هەوادارانی نەکات.

خەمی ماڵئاوایی خانەنشینان لە شوێنی کارەکانیان بەشێک لە هونەرمەندانیشی گرتەوە وەک عەدنان کەریم و بەیان و بۆمبا، هەندێکیان دەگرین و هەندێکیشیان بە گوڵ و دیاری ماڵئاواییان لێدەکەن.

میران عەلی بە گۆرانییەکی فارسی رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر کرایەوە، بەڵام بێدەنگ نەبوو لە ئاست هەموو ئەو قسانەی دەکرا و وتی، نازانم بۆ کورد ئاوهای لێهاتووە و بێ بایەخ و بەها سەیری کاری کەسێکی نزیکی خۆی دەکات، تەنیا شتێ کە دوورە لە سیاسەت و رەگەزپەرستی هونەرە.

عەبە کەریب و هەڵدێر محێدین میوانی نۆ کۆمێنتی 964 بوون، هەڵدێر دەرچوو کابرایەکی حەسوود و میزاجیە و عەبە کەریبیش دەڵێ واز لە عاشقایەتی بێنن و جەو وەرگرن.

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیە...

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیەش ماچێکە