گرافیک؛ 964+
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كان :
“بازگه‌كانى عێراق ره‌شوه له خاوه‌ن به‌رهه‌مه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێم وه‌رده‌گرن”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌ڵێت، كێشه‌ى ناردنى به‌رهه‌مه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێم بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق چاره‌سه‌ركراوه، به‌ڵام كێشه‌ى بازگه‌كان دروستبووه كه ئه‌ویش ره‌شوه له‌خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كان وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌ش رێكاره‌كانى ناردنى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ى ساردكردووه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق به‌هه‌وڵی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا رێگرى له‌سه‌ر ناردنى به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م كێڵگانه له هه‌رێم لابرد، به‌مه‌رجى ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانى په‌له‌وه‌رى له‌لایه‌ن تۆمار بكرێن.
نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە 964 وت، گرفتى گه‌وره‌یان بۆ ناردنى به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ئه‌و بازگانه‌ى حكومه‌تى عێراقن كه “ره‌شوه له خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كان وه‌رده‌گرن”.
وتیشی “بازگه‌كان راهاتوون له‌و ره‌شوه وه‌رگرتنه و ئه‌مه‌ش كێشه‌و گرفتى زۆرى بۆ پڕۆژه‌كانى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى هه‌رێم دروست كردووه”.
داواكاره رێگرى له‌وه بكرێت كه له بازگه‌كان رووده‌دات.
دوێنێش له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم کۆبونەوەی لێژنەی رۆژمێری کشتوکاڵی بەرێوەچوو و تیایدا بابەتی پارێزگاری لەبەرهەمی پڕۆژە کشتوکاڵییە خۆماڵییەکانی هەرێمی کوردستان باس كرا و جەختیش کرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی هێلکەی خواردن بۆ هه‌رێمی كوردستان.