دوو دیمەنی پاشماوە فڕێدراوەکان... وێنە؛ فەرمانگەن ژینگەی هەڵەبجە.
له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ڵه‌بجه
به‌شێك له هاوڵاتیان خۆڵ و خاشاك فڕێده‌ده‌نه ناو بیناى قوتابخانه‌یه‌ك
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گه‌ڕه‌كێكی سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، به‌شێك له‌هاوڵاتیان خۆڵ و پاشماوه‌كانیان فڕێده‌ده‌نه ناو بینایه‌كی ته‌واو نه‌كراو، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ش رێكارى گرتووه‌ته‌به‌ر.
گه‌ڕه‌كه‌كه ناوى ده‌روازه‌ى شاره و بیناكه‌ش بۆ قوتابخانه‌یه‌ك دروستكراوه.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان به‌رٍێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، له‌رێگه‌ى هاوڵاتییه‌كه‌وه له‌و حاڵه‌ته ئاگادار كراونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش تیمێكیان نارده شوێنه‌كه.
وتیشی “ئه‌مە كارێكی زۆر نابەرپرسیارانەیه و بۆیه له‌رێگه‌ى لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی فەرمانگەكه‌مانه‌وه ته‌واوى ئه‌و هاوڵاتیان ئاگاداركرانه‌وه كه دووباره‌ى نه‌كه‌نه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نووسراو بۆ شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى ئامێره‌كانیانه‌وه بیناكه پاكبكنه‌وه و له‌ئه‌گه‌رى دووباره كردنه‌وه‌یان رێكارى دیكه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوڵاتیانه ده‌گیرێته به‌ر.