داوای مووچە و دامەزراندن دەکەن

بژمێرەکانی راپەڕین لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی ئامار گردبونەوەیان ئەنجامدا

964+

محەمەد علی ـ راپەڕین

بژمێرەکانی ئیدارەی راپەڕین نیگەیانن و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی و پێدانی موچەی مانگی 12دەکەن، بەشێکیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاماری راپەڕین لە ڕانیە گردبونەتەوە، دەڵێن بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان تا جوابمان دەدرێتەوە

زانا سەعید، بەشدار بویەکی گردبونەوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.2.2025 بە 964ـی وت، وەکو بژمێرەکانی ئیدارەی راپەڕین، لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی ئاماری راپەڕین گردبونەوە، داوای پێدانی موچەی مانگی 12و دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن، ئەگەر جوابی داواکاریەکاندیان نەدرێتەوە رێکاری تر دەگرنەبەر.

وتیشی “ئێمە دەرچووی دانەمەزراوین، ریکەوتنمان کردووە کە موچەی دوو مانگمان پێبدرێت لەگەڵ پارەی ئەو هەشت رۆژەی کە خولمان بینیوە بۆ سەرژمێریەکە، پارەی خولەکەیان پێداوین و موچەی مانگێکیشمان وەرگرتووە بەڵام ئێستا موچەی مانگی دووەممان پێنەدراوە”.

حکومەتی هەرێم دەڵێت عێراق پارە بنێرێت بۆتان دەنێرین ئێستاش عێراق نەیناردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق دەڵێت ئێوە یەک مانگ کارتان کردووە، پارەی ئەو مانگەشمان بۆتان ناردووە، لە رێکەوتنەکەشماندا دوو مانگ بووە، کارمەندانی سەرژمێری عێراق دوو مانگ کاریان کردووە بۆ سەرژمێریەکە لەبەر ئەوەی رۆژی هەشت کاتژمێر کاریان دەکرد، ئێمەش بە مانگێک سەرژمێریەکەمان کردووە لەبەر ئەوەی 16 کاتژمێر کارمان کردووە لە 24 کاتژمێردا  “ئێستاش بە مافی خۆمانی دەزانین موچەی دووەمیشمان پێبدرێت”.

ژمارەی بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان 27 هەزارە و لەو ژمارەیە تەنیا 20 هەزار لە ئەرکدا بوون، ئەوان دەڵێن ئەگەر جوابی داواکاریەکانیان نەدرێتەوە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و رێوشوێنی تر دەگرنەبەر.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لە سلێمانی بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری گردبوونەوە

لە سلێمانی بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری گردبوونەوە

بژمێرەکانی گەرمیان دووبارە گردبوونەوە

بژمێرەکانی گەرمیان دووبارە گردبوونەوە

بژمێرەکانی سەرژمێریی دیالە داوای دامەزراندن دەکەن

بژمێرەکانی سەرژمێریی دیالە داوای دامەزراندن دەکەن