چی دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە؟

هەوڵێک هەیە بۆ سێیەم جار لێخۆشبوونی لە 20%ی سزا نوێ بکرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

هەوڵێک هەیە بۆ سێیەم جار لێخۆشبوونی 20%ـی سزاکانی هاتوچۆ درێژبکرێتەوە، هاتوچۆی هەولێر دەڵێ، ئێستاش ماوەی دووەمی لێخۆشبوونەکە کۆتایی نەهاتووە.

تا 31.3.2025، ماوەی لێخۆشبوونەکە کارایە، شۆفێران هەر سزایەکیان هەبێ دەتوانن بە لێخۆشبووکەوە بڕی سزاکانیان بدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26.2.2025، هاتوچۆی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964ی بینوویەتی دەڵێت، ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەن، بەمەستی پاکتاوکردنی سزا داراییەکانی سەر ئۆتۆمبێلەکانیان.

باسی لەوەشکردووە، بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە لێخۆشبوونی 20%ـی سزاداراییەکانی هاتوچۆ، چونکە دەنگۆیەک بڵاوبووتەوە گوایە لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری لێخۆشبوونەکە کۆتایی دێت.

هاتوچۆی هەولێر، رەتی دەکاتەوە ئەو دەنگۆیە راست بێت و بڕیاری لێخۆشبوونەکە تاوەکو 31.3.2025 بەردەوامە، باس لەوەشدەکات، هەوڵدراوە بۆ جاری سێیەم لێخۆشبوونەکە ماوەکەی درێژبکرێتەوە.

هاوڵاتییه‌ك به‌شێوازێكی جياواز ناڕه‌زایی له‌به‌را...

هاوڵاتییه‌ك به‌شێوازێكی جياواز ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر خراپی رێگاى هەولێر - خەبات دەربڕی