"مۆرکی رەسەنایەتی کوردە"
مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆیەکی دهۆک هەفتەی رۆژێک جلوبەرگی کوردی لەبەردەکەن
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بۆ لەمەودوا مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی نەورۆزی ناحکومی لە شاری دهۆک، هەفتەی رۆژێک جلوبەرگی کوردی لەبەردەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26.2.2025 فرسەت رەزیکی وتەبێژی زانکۆی نەورۆز بە 964ـی وت ، “لە ئەمڕۆوە بڕیارماندا وەک هەستێکی نەتەوەیی، جلوبەرگی کوردی لەبەر بکەین، چۆنکە جلوبەرگی کوردی یەکێکە لە مۆرکە رەسەنایەتییەکانی کورد و پێی دەناسرێینەوە”.
وتیشی، تەنیا رۆژانی چوارشەممە فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکاران دەتوانن جلوبەرگی کوردی لەبەر بکەن، ئەوەش بەخواستی خوێندکارانە کە لەبەری بکەن یان نەیکەن، چونکە بەهۆی ساردی کەشوهەوا، لەئێستادا کەمتر دەتوانن جلوبەرگی کوردی بپۆشن.
زانکۆی نەورۆز لە دهۆک پێنج کۆلێژ لەخۆ دەگرێت و نزیکەی سێ هەزار خوێندکاری هەیە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری