دیمه‌نێكی ئه‌و سمینارهى بۆ پۆلیسی سه‌یدسادق به‌ڕێوه‌چوو... وێنه: نوسینگه‌ى مافى مرۆڤ له هه‌ڵه‌بجه.
"هه‌ڵه‌بجه پێویستى به لێكۆڵه‌رى ژن هه‌یه"
پۆلیسی سه‌یدسادق له پاراستنى كه‌یسه‌كانى توندوتیژى خێزانى ئاگاداركرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نوسینگەی مافی مرۆڤى هەڵەبجە، گرنگی پاراستنى كه‌یسه‌كانى توندوتیژى خێزانیان بۆ پۆلیسی قه‌زاى سه‌یدسادق و ئه‌و پۆلیسانه‌شی كه تایبه‌تن به نووسینگه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژی باسكرد و به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ش به‌پێویستى ده‌زانێت لێكۆڵه‌رى دادیی ژن له سنووره‌كه‌یان هه‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌م كه‌یسانه.
نووسینگه‌كه، سمینارێكی بۆ به‌شه‌كانى پۆلیسی سه‌یدسادق به‌ڕێوه‌برد، كه بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه‌ى “پاراستنی کەیسەکانی توندوتیژی خێزانی و نەوجەوانان لە کاتی لێکۆڵینەوە”دا، بوو.
گوڵستان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ستاف و تیمه‌كانى پۆلیس هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه له ده‌وام نین و زۆرجارانیش ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێت، بۆیه ئه‌نجامدانى ئه‌م سمیناره‌یان بۆ به‌شه‌كانى پۆلیس به‌پێویست زانییوه، بۆئه‌وه‌ى زیاتر ئاگادارى ئه‌م كه‌یسانه بن.
وتیشی “گرنگه پۆلیس پارێزگارى له‌و كه‌سانه بكات، چونكه به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه‌ى گه‌وره‌ى لێ دروست ده‌بێت و له رووى قانونیشه‌وه به‌رپرسیار ده‌بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له سنوورى هه‌ڵه‌بجه به گشتى تاوه‌كو ئێستا هیچ لێكۆڵه‌رێكی ژن له بنكه‌كانى پۆلیس و له‌دادگاكان نییه به‌تایبه‌تیش بۆ كه‌یسه‌كانى توندوتیژى خێزانى پێویسته هه‌بن، بۆیه داواى كرد لێكۆڵه‌رى دادیی ژن له سنووره‌كه‌یان دابمه‌زرێندرێت.