300 خێزانن و له بازگه‌كان دواده‌خرێن
خێزانه ئێزدییه‌كانى هه‌ولێر داواكارن زیاتر هاوكاری و كارئاسانیان بۆ بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر 300 خێزانى ئێزدی هه‌ن، گله‌ییان هه‌یه له‌وه‌ى كه له‌كاتى هاتوچۆكردنيان، له بازگه‌كان كارئاسانیان بۆ ناكرێت و دواده‌خرێن، نوێنه‌ره‌كه‌یان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف داواى له پارێزگارى هه‌ولێر كردووه زیاتر خزمه‌تى ئێزدییه‌كانى شاره‌كه‌ى بكات.
سعود مستۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزدیان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌و گله‌یی و گازاندانه‌ى خێزانه ئێزدییه‌كانى گه‌یانده پارێزگارى هه‌ولێر و داواى لێ‌كرد زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م خێزانانه تووندوتۆڵتر بكه‌ن.
وتیشی “زۆربه‌ى ئه‌و خێزانه ئێزدییانه زیاتر له 30 ساڵه له هه‌ولێرن، بۆ ژیان و گوزه‌رانیان بێ كه‌موكوڕین و خۆیان خاوه‌نكارن و كارى رۆژانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام كاتێك هاتوچۆ ده‌كه‌ن له بازگه‌كان وه‌كو كه‌سێكی عه‌ره‌ب مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.
خێزانه ئێزدییه‌كان له سنوورى عه‌نكاوه‌ى سه‌ر به هه‌ولێر ده‌ژین و پێشتر له ناحیه‌كانى به‌عشیق و به‌حزان هاتوونه‌ته هه‌ولێر.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هاتوچۆكردنى ئه‌م خێزانانه زۆرجاران بۆ زێدی خۆیانه، به‌ڵام كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر له بازگه‌كان دوایان ده‌خه‌ن، وتیشی “پارێزگار به‌ڵێنی داوه وه‌ك هه‌میشه پشتیوان و هاوكارى ئێزدیییه‌كان بێت”.
ماره‌یی كچانى ئێزدی راى جیاوازى به‌دوای خۆیدا هێناوه
به‌ر له‌وه‌ى بیكه‌ن به جه‌ژن 250 خێزانى كه‌مده‌رامه‌تى شاریا و خانكێ به هاوكاریكردن دڵخۆشكران