زیاتر لە 100 دوکان دەبێت

پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردنی ناوچەی پیشەسازی بنەسڵاوە دەستیپێکرد

964+

شۆڕش قادری

پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردنی ناوچەی پیشەسازی بنەسڵاوە لە هەولێر دەستیپێکرد و تا کۆتایی ئەمساڵیش زۆربەی هەرەزۆری شەقامەکان ساف دەکرێت و دوکانداران و پیشەوەران رزگاریان دەبێت لە قوڕ و چڵپاو.

زریان سەباح سەرۆک شارەوانی بنەسڵاوە بە 964ـی وت، “دەستمان کردووە بە دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردنی ناوچەی پیشەسازیی قەزاکە، بە گوژمەی 87 ملیۆن دینار، لەسەر داهاتی شارەوانییەکانی هەولێر”.

“هەر ناوچە پیشەسازییە کۆنەکەیە بەرگی تازەی بەبەردا دەکرێت کە زیاتر لە 100 دوکان دەبێت”، زریان سەباح وای وت.

ئاشکراشیکرد، لەو شوێنانەوە دەستیان پێکردووە کە وەزعیان زۆر خراپ بوو و تا کۆتایی ئەمساڵیش بەشێکی زۆری شەقامەکانی ناوچەی پیشەسازی بنەسڵاوە قیرتاو دەکرێت.

خەرجی ئەمساڵی گەڕەکی بنەسڵاوە زیاتر لە پێنج ملیار و 141 ...

خەرجی ئەمساڵی گەڕەکی بنەسڵاوە زیاتر لە پێنج ملیار و 141 ملیۆن دینار بووە

لە جووت سایدەکەی فەرمانبەران بۆ بنەسڵاوەوە مەڕۆن

لە جووت سایدەکەی فەرمانبەران بۆ بنەسڵاوەوە مەڕۆن