چەند دیمەنێکی خولەکە کە دەزگای کاروباری مین بڵاویکردووەتەوە.
ده‌زگاى مین خولێكی یه‌ك مانگى بۆ رێكخستوون
ژماره‌یه‌ك ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە به “شێوازێكی مرۆیی” فێرى مین هه‌ڵگرتنه‌وه ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندى وه‌ازره‌تى پێشمه‌رگه‌ى خستووه‌ته ناو خولێك بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوازێكی مرۆیی فێری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نییان بكات.
خوله‌كه چه‌ند رۆژسَكه له سلێمانى ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ى یه‌ك مانگ ده‌خایه‌نێت.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌نكنیكى ده‌زگاكه به 964 ـى راگه‌یاند له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌م خوله‌یان ده‌ستپێكردووه و فێركردنى مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌كه‌ش مرۆیی ده‌بێت نه‌ك سه‌ربازی.
وتیشی “مه‌به‌ست له شێوازى مرۆیی هه‌م هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مینه‌كه‌یه هه‌میش سه‌لامه‌تى مینلابه‌ره‌كه‌یه، به‌ڵام شێوازى سه‌ربازى بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى پابه‌ندی سه‌لامه‌تى مینهه‌ڵگره‌وه‌كه نییه”.
ژماره‌ى ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده‌كان 24 كه‌سن له سریەی ئەندازەی مەیدانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و لەلایەن هۆبەی راهێنانی بەڕێوەبەرایەتی مینى سلێمانى خوله‌كه‌یان بۆ کراوەتەوە.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، لە خوله‌كه‌دا بەشداربووان بەشێوەی کرداریی لەسەر هەنگاوەوەکانی مینلابەریی بنچینەیی، مەشقیان پێدەکرێت و بە سێ قۆناغدا تێدەپەڕن، ئه‌وانیش ئاشنا كردنیان به مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییەکان، مەشقکردن لەسەر هەنگاوەکانی مینلابردن بەشێوەیەکی کرداریی، لە قۆناغی سێهەمیشدا بە هەنگاوەکانی فریاگوزاری سەرەتایی فریاکەوتنی کەسانی بەرکەوتوو ئاشنا دەکرێن.