لە رێگەی زانکۆکانەوە

لە گەرمیان کار بۆ دوورخستنەوەی گەنجان و خوێندکاران لە ڤەیپ و نێرگەلەکێشان دەکرێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

وەزارەتی خوێندنی باڵای کوردستان، لە رێگەی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە گەنجان و خوێندکاران لە مەترسییەکانی کێشانی ڤەیپ و نێرگەلە ئاگادار دەکاتەوە و دەیانەوێت لێی دووربکەونەوە.

د.سەرحەد محەمەد، پسپۆری کۆمەڵناسی و مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان بە 964ى وت، “وەزارەت نەخشەڕێگایەکی بۆ دیاریکردووین، کە ساڵانە لە رێگەی سیمینار و بڵاوکردنەوەی پروشەری وشیاری، قوتابیان و گەنجان لە زیان و مەترسییەکانی ڤەیپ و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ئاگاداربکرێنەوە”.

“ئەوکەسانەی ڤەیپ و نێرگەلە دەکێشن، جگە لە زیانە تەندروستییەکان، کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگەش دەبێت، دەمانەوێت بە قوتابیان بڵێین، شتی زۆر سوودبەخش ھەیە خۆیانی پێوە سەرقاڵ بکەن و کاتەکانیان بەسەرببەن، لەبری ئەوەی بڕۆن ڤەیپ و نێرگەلە بکێشن”، سەرحەد محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە زانکۆ لیژنەیەکی ساڵانەیان ھەیە، بۆ ئەنجامدانی چالاکی وشیارکردنەوەی مادەی ھۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان و ئەوانی دیکە، ھەموو ساڵێک ئەو لیژنەیە تازە دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە وتارەکانی هەینی پێنجوێن؛ باس باسی

لە وتارەکانی هەینی پێنجوێن؛ باس باسی "ڤەیپ" بوو